چاویارنیوز _ دەوترێت ڕێکنەکەوتن لەسەر پشکی فرۆشتنی کراس و بڕی کۆمیسیۆنی بەڕێوەبەری بەرنامەکانی سەڵاح وایکردووە ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان هەڵبوەشێتەوە.
بەڕێوەبەری یانەی بێشکتاش گومانی خۆی لە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بۆ تیپەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئەستێرە میسریەکە بەهۆی ناکۆکی داراییەوە ڕاگیراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ترانسفێرمارکت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر باسیان لە ئارەزووی محەمەد سەڵاح کرد بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی بێشکتاشەوە، بەڵام ئۆزن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گواستنەوەکە لە ئێستادا لە کارنامەی یانەکە دەرچووە.
ناوبراو وتیشی: پەیوەندیمان بە محەمەد سەڵاحەوە کرد و تەنانەت مۆدێلێکی داراییش بۆ ئەم گواستنەوەیە داڕێژرا، سەڵاح ئەستێرەیەکی جیهانییە و وەرزشوانێکی بەڕێزە، سێ دیدارمان لەگەڵیدا هەبوو کە تیایدا بابەتی دارایی بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆی لەسەر نەکرا و هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچوو. بەڵام لە 21ی تەمموزەوە کە چووینە ناو گفتوگۆی داراییەوە، دانوستانەکان خاوبوونەوە، داواکاریگەلێک هەبوون کە هەم دانوستانەکان و هەم دۆسیەی دارایی گەیاندە ئاستێک لە وەستان. پێموایە یاریزانێکی پڕۆفشناڵ وەک سەڵاح ڕەنگە هەموو ئەم وردەکاریانە نەزانێت.
محەمەد سەڵاح ئێستا یاریزانێکی ئازادە، دوای ئەوەی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵوەشاندنەوە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک زووتر لە وادەی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول. کاپتنی میسر دوای ئەوەی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالدا گەیاندە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی بڕیارەکەی سەبارەت بە داهاتووی خۆی بۆ دوای مۆندیال دواخستبوو.
بێشکتاش ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە هێرشبەرە تەمەن 34 ساڵەکە کرد، بەڵام ئۆزن دووپاتیکردەوە یانەکەی ئامادە نییە ئۆفەرە پێشنیارکراوەکەی یاد بکات. هەروەها ئیدیعای کردووە کە نوێنەرانی سەڵاح لەگەڵ کڕیارانی دیکەشدا گفتوگۆیان کردووە و یاریزانەکە هێشتا ئۆفەری سعودیە و یانەی MLSی ئەمریکاشی هەیە.
No Comment! Be the first one.