چاویارنیوز ــ هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیاکۆس گەڕایەوە بۆ چامپۆنزلیگ.
یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس چەند ساتێک پێش ئێستا بە فەرمی گرێبەستێکی دوو ساڵەی لەگەڵ مێهدی تارێمی واژۆکرد.
ئۆڵۆمپیاکۆس سەرکەوتووترین یانەی یۆنانیە کە ٤٦ پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە.
تارێمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە “ئاتن”ی پایتەخت و بە سەرکەوتوویی لە تاقیکردنەوە پزیشکییەکانی ئۆڵۆمپیاکۆس دەرچوو.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆرت 24ی یۆنانی، گرێبەستی تارێمی بۆ ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ ئۆڵۆمپیاکۆس بە بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ.
بە گواستنەوەی تارێمی لەگەڵ ئەم یانە یۆنانییە، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ یانەکانی ڕیال مەدرید، بەرشەلۆنە، لیڤەرکوزن، ئارسناڵ، پاریس سانجێرمان، ئەیاکس، پافۆس و غیرات ڕکابەری دەکات.
No Comment! Be the first one.