چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە سەرکەوتن بەسەر کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیکدا سەرکەوت بۆ قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦. دوای ئەم سەرکەوتنە تۆماس توخێل ستایشی کارەکتەری یاریزانەکانی کرد و پێیوابوو هەڵبژاردەکەی شایەنی سەرکەوتنە سەرەڕای دەستپێکردنێکی سەخت.
ڕاهێنەری ئەڵمانی ئینگلتەرا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی سپۆرت سەبارەت بە ڕەوتی یارییەکە، ڕایگەیاند؛ئەگەر هەموو شتێک بە شێوازی خۆماندا دەڕۆیە پێش، زۆر زوو گۆڵێکمان تۆمار دەکرد و گۆڵی دووەهەمیشمان تۆمار دەکرد و نیوەڕۆیەکی ئاسوودەمان بەسەر دەبرد، بەڵام تۆپی پێ هەمیشە بەو شێوەیە نییە، دەبێت خۆت لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا بگونجێنیت کە لە کاتی یارییەکەدا سەرهەڵدەدەن.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە گۆڵە سەرەتاییەکەی کۆنگۆ، درێژەی بە قسەکانی دا و وتی؛ خراپترین دەستپێکردنمان هەبوو، دوای ئەوەی زۆر زوو گۆڵێکمان لێکرا، بەڕاستی قورس بوو، بەڵام دوای یەکەم پشوودان سێ، چوار یان تەنانەت پێنج هەلی زۆر باشمان دروستکرد. پێموایە یەک سات هەبوو کە دەکرا لێدانی سزامان پێ بدرێت، بەڵام تیپەکە وازی لێ نەهێنا.
توخێل هەروەها ستایشی ئاستی ئۆپۆزسیۆن و گۆڵپارێزی کۆنگۆی کرد و وتی؛ کۆنگۆ شایەنی شانازییەکی زۆرە، ئمپاسی باشترین یاری ژیانی ئەنجامدا و چەند گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد، ئەمەش وایکرد یارییەکەمان قورستر بێت.
ڕاهێنەری سێ شێرەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆح و کاردانەوەی یاریزانەکان دوای لێدانی گۆڵەکە گرنگترین هۆکاری گەڕانەوەی ئینگلتەرا بووە و جەختیشیکردووەتەوە؛ “کاردانەوەی یاریزانەکان و باوەڕمەندبوون بە خۆیان بەڕاستی ناوازە بوو، ئەوان تا کۆتا خولەک هەموو شتێکیان کرد کە دەبوو بیکەن و لە کۆتاییدا ڕێگەیەکیان بۆ بردنەوە دۆزیەوە، ئێمە شایەنی ئەوە بووین. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، یارییەکە قورستر بوو، بەڵام یاریزانەکان بەردەوام پاڵپشتییان لێ دەکرا، بەردەوام بوون لە پاڵنانی و بە سەبر و تەرکیزدا، دواجار ئامانجەکەیان بەدەستهێنا. لە ئێستادا گیانی یاریزانانی ئینگلتەرا لە بەرزترین ئاستیدایە.
No Comment! Be the first one.