چاویارنیوز ـــ تۆماس فرانک ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام دووپاتیکردەوە کە دۆمینیک سۆلانکی ئەستێرەی هێرشبەری یانەکە بەهۆی پێکانەوە لە پاژنەی پێیدا نەشتەرگەری بۆ کراوە.
لە دوای بردنەوە لە یانەی مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مانگی ئابی ڕابردووەوە، سۆلانکی یاری بۆ تۆتنهام نەکردووە. لەو یارییەدا وەک یاریزانی یەدەگی ڕیچارلیسۆن هاتە نێو یاریگا و تەنیا دوانزە خولەکی کۆتایی یاریی ئەنجامدا.
هێرشبەرەکەی تۆتنهام لە کاتی مەشقەکانی پێش وەرزدا تووشی پێکان بوو لە پاژنەی پێیدا و لە مانگی ئابی ڕابردوودا بەشداری جامی سوپەری ئەوروپای بەرامبەر پاریس سانجێرمان نەکرد. بەڵام بۆ دوو یاری یەکەمی تیپەکەی لە پریمەرلیگدا بەرامبەر بێرنلی و مانچستەر سیتی گەڕایەوە یاریگا، هەرچەندە تەنها وەک یاریزانی یەدەگ و لە خولەکەکانی کۆتاییدا یاری کردووە.
سۆلانکی سەرەتای ئەم مانگە بۆ ماوەیەکی کورت گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەکان، بەڵام ئێستا تۆماس فرانک دووپاتیکردەوە کە هێرشبەرەکە نەشتەرگەری بۆ کراوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ کێشەی پاژنەی پێی. دۆمینیک وەک دەزانن ماوەیەکە کێشەی پاژنەی پێی ئازاری دەدات و بڕیاری داوە نەشتەرگەرییەکی بچووکی بۆ بکرێت، ئەوە ڕێکارێکی بچووک بوو، زانیاری زیاتر لەبارەی کاتی گەڕانەوەی ناوبراو پاش پشووە نێودەوڵەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.