چاویارنیوز _ “دیێگۆ دالۆ” بووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی مانچستەر یونایتد لە پێکهاتەی سەرەکیدا، ئامارێکی سەرنجڕاکێشیش لەسەر ئەنجامەکانی تیپەکە تۆمارکراوە لەگەڵ بوونی ئەو لە پێکهاتەی سەرەکیدا.
مانچستەر یونایتد لە 17یاری کۆتاییدا کە دیێگۆ دالۆ هەر لەسەرەتاوە لە پێکهاتەکەدا بوونی بووە قەت نەدۆڕاوە، لەم ماوەیەشدا توانیویەتی 14 بردنەوە و 3 یەکسانبوون بەدەستبهێنێت؛ ئامارێک کە کاریگەری ئەم بەرگریکارە پورتوگالییە لە پێکهاتەی مانچستەر یونایتددا نیشان دەدات.
هەر سێ شکستەکەی مانچستەر یونایتد لە ژێر سەرپەرشتی مایکل کاریک لە دۆخێکدا ڕوویداوە کە دالۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبووە. لەم سێ یارییەدا مانچستەر یونایتد بە نیوکاسڵ و لیدز و هال سیتی دۆڕا، دالۆش لە هەر سێ یارییەکەدا لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبوو.
ئەم ئامارە وایکردووە بوونی دالۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا پەیوەندییەکی سەرنجڕاکێشی هەبێت لەگەڵ ئەنجامە ئەرێنییەکانی مانچستەر یونایتد. بێگومان ئەم ئامارە بەتەنها بەو مانایە نییە کە دالۆ فاکتەری ڕاستەوخۆی تیپەکە بێت کە نەدۆڕاوە، بەڵام بەردەوامیی ئەنجامە ئەرێنییەکانی مانچستەر یونایتد لەو 17 یارییەی کە دیێگۆ دالۆ تێدا یاری کردووە ئامارێکی سەرنجڕاکێشە. بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی دالۆ لە پلانەکانی مایکل کاریکدا، دەمێنێتەوە بزانرێت ئایا ئەم ڕەوتە تا کۆتایی وەرزدا بەردەوام دەبێت یان نا.
No Comment! Be the first one.