چاویارنیوز – بەنفیکا بە دۆڕاندنەکەی لە یاریگای خۆی بەرامبەر بایر لیڤەرکوزن چووەتە ناو قەیرانێکی جددی لە چامپیۆنزلیگدا.
شەوی چوارشەممە لە یاریگای ئیستادیۆ دالوز تیپەکەی خۆسێ مۆرینیۆ بە گۆڵێک لە خولەکی ٦٥ لەلایەن پاتریک شیکەوە و بێوەڵام شکستی هێنا و چوارەم شکستی لەسەریەک ئەزموون کرد. بەم ئەنجامەی هەڵۆکانی لیسبۆن بووە هۆی ئەوەی کە لە پلەی ٣٥ی ڕیزبەندی ٣٦ تیپەکەدا بمێنێتەوە و هێشتا هیچ خاڵێکی نییە؛ ئامارێک کە تەنها لەلایەن ئەیاکسەوە هاوبەشە کە ڕکابەری داهاتوویەتی.
ئێستا مۆرینیۆ و تیپەکەی چوار یاری دیکەیان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆیان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بگۆڕن و چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی کۆتایی بە زیندووی بهێڵنەوە. یەکەم تاقیکردنەوەیان یارییەکی چارەنووسسازە بەرامبەر ئەیاکس لە ئەمستردام کە لە ٢٥ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، دواتر بەنفیکا لە ١٠ی کانوونی دووەم میوانداری ناپۆلی پاڵەوانی ئیتاڵیا دەکات؛ تیپێک کە تا ئێستا یەک بردنەوە و یەک یەکسان بوون و دوو دۆڕانی تۆمار کردووە.
دوای پشووی زستانە و لە درێژەی ڕکابەرییەکاندا دەبێت هەڵۆکان لە 21ی مانگی یەکدا گەشت بکەن بۆ شاری تۆرینۆ بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یۆڤانتۆس ببنەوە، کە تیپەکە لە چوار یاریی ڕابردوودا سێ یاریی یەکسانی بووە. قۆناخی کۆمەڵەکانی بەنفیکا بە یارییەکەی لە یاریگای خۆی بەرامبەر ڕیال مەدرید کۆتایی دێت، کە تیپێکی بەهێزی ئیسپانیایە و سێ بردنەوە و یەک دۆڕانی بەدەستهێناوە.
مۆرینیۆ ئێستا لە دۆخێکی سەختدایە؛ دەبێت لە چوار یاری داهاتوودا موعجیزەیەک ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بەنفیکا لە خوارەوەی ڕیزبەندی ڕزگار بکات و هیوای هاندەران بە زیندووی بهێڵێتەوە.
No Comment! Be the first one.