چاویار نیوز ـــ بەڕێوەبەرانی یانەکانی بەرشەلۆنە دەیانەوێت کۆبوونەوەیەک لەگەڵ “مارک ئەندرێ تێر شتیگن” ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی بە گرێبەستەکەی بهێنن.
ڕۆژنامەی سپۆرت کەتەلۆنیا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، “هانسی فلیک” دەیەوێت کۆبوونەوەیەک لەگەڵ “تێر شتیگن” ئەنجام بدات بۆ ئەوەی داهاتووی دیاری بکات و قسەی کۆتایی لەگەڵ بکات.
“تێر شتیگن” سێیەم گرانترین یاریزانی بارسێلۆنایە بە مووچەیەکی سەیروسەمەر و بلوز هەوڵدەدات کۆتایی بەم گرێبەستە گرانبەهایە بهێنێت.
یانەی بەرشەلۆنە مانگی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ “گارسیا”، گۆڵپارێزێکی لاو و بەڵێندەر لە ئیسپانیۆلەوە گرێدا و ئەویش دەبێتە گۆڵپارێزی ژمارە یەک لە بەرشەلۆنە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دەنووسێت فلیک دەزانێت کە “تێر شتیگن” ساڵانێکە گۆڵپارێزی ژمارە یەکی بەرشەلۆنەیە و ئێستا ناتوانێت ببێتە گۆڵپارێزی دووەم، هەر بۆیەش بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم گۆڵپارێزە ئەڵمانییەدا بە باشی کۆتایی پێبهێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرت، “تێر شتیگن” سێ ساڵی ماوە بۆ کۆتای گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە، بەڕێوەبەرانی یانە ئیسپانییەکە داوای ڕەزامەندی دەکەن بۆ گواستنەوەی بۆ تیپێکی دیکە یان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ڕێککەوتنی هاوبەش.
No Comment! Be the first one.