چاویارنیوز _ “جۆ کۆل” ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە متمانەیەکی تەواوەوە باسی یارییە گرنگەکەی سێ شێرەکانی کرد بەرامبەر ئەرجەنتین لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ و پێی وایە تیپەکەی توخێل توانای ئەوەی هەیە لیۆنێل مێسی بوەستێنێت و بگاتە یاری کۆتایی.
“کۆل” لێدوانی مشتومڕاوی داوە و دەڵێت: میسی بۆ یەکەمجارە بەرامبەر ئینگلتەرا یاری دەکات؟ ئێمە بەتەواوی لە یارییەکە دووری دەخەینەوە، لەسەدا سەد ئەوە ڕوودەدات و ڕێگە نادەین کاریگەری ئاسایی خۆی لەسەر یارییەکە هەبێت.
پاشان بە متمانەوە سەبارەت بە بەختی ئینگلتەرا بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی زیادی کرد: ئێستا دەیڵێم؛ ئینگلتەرا دەگاتە یاری کۆتایی مۆندیال، یاریزانەکانمان زۆر خێران بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ خاڵە بەهێزەکانی ئەرجەنتین بکەن و لێیان دەبەینەوە، لە دڵەوە هەست بەو شتە دەکەم.
یارییەکەی ئینگلتەرا و ئەرجەنتین یەکێک دەبێت لە گرنگترین یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦؛ یارییەک کە جگە لە هەستیاری گەیشتن بە یاری کۆتایی، بەهۆی بوونی لیۆنێل مێسی و مێژوویی ڕکابەرییەکانی دوو تیپەکەش سەرنجێکی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
ئەم لێدوانەی “جۆ کۆل” لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ چاوەڕێی یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی لیۆنێل مێسی دەکەن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پێشبڕکێیەکی فەرمیدا؛ یارییەک کە دەتوانێت یەکێک بێت لە یارییە لەبیرنەکراوەکانی ئەم مۆندیالە.
No Comment! Be the first one.