چاویارنیوز ـــ خولی نایابی ئینگلیزی یەک لەسەر سێی خەرجیەکانی بۆ بەهێزکردنی یانەکان و بۆ یاریزانانی خۆماڵی تەرخان کردووە.
ماڵپەڕی ترانسفرمارکت ڕاپۆرتی داوە کە 6.71 ملیار یۆرۆ لەلایەن پرێمەرلیگ بۆ یاریزانانی ئینگلیزی لە ساڵی 1992 تا 2024 خەرج کراوە.
پرێمەرلیگ ئێستا بەنرخترین خولی تۆپی پێی جیهانە کە نرخەکەی 11.99 ملیار یۆرۆیە. پرێمەرلیگ هەمیشە لە باشترین خولەکانی جیهان بووە و یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی وەبەرهێنانیەتی لە یاریزانە ناوخۆییەکانە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاماری ئەم ماڵپەڕە، 10 نەتەوەی یەکەمی یانەکانی پرێمەرلیگ زۆرترین خەرجییان بۆ کردوون بەم شێوەیەن: 1. ئینگلیزی: 6.071 ملیار یۆرۆ
2. فەرەنسی: 2.068 ملیار یۆرۆ
3. بەرازیل: 2.028 ملیار یۆرۆ
4. ئیسپانی: 2.02 ملیار یۆرۆ
5. هۆڵەندی: 1.061 ملیار یۆرۆ
6. پورتوگالی: 1.033 ملیار یۆرۆ
7. بەلجیکی: 1.025 ملیار یۆرۆ
8. ئەرجەنتین: 1.020 ملیار یۆرۆ
9. ئەڵمانی: 788 ملیۆن یۆرۆ
10. ئیتاڵی: 750 ملیۆن یۆرۆ.
No Comment! Be the first one.