چاویارنیوزـــ تیری هێنری داوای لە سەبرگرتن هەمبەر بە ڤیکتۆر یوکرێسی هێرشبەری نوێی ئارسناڵ کرد و هۆشداریشیدا لەوەی یاریزانانی خولی نایابی ئینگلیزی بە دەگمەن لە سەرەتاوە دەدرەوشێنەوە.
هێنری زۆر باش ئەمە دەزانێت؛ ئەفسانەی فەرەنسی لە حەوت یاری یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات دوای ئەوەی لە ساڵی 1999 لە یانەی یۆڤانتۆسەوە پەیوەندی بە یانەی ئارسنالەوە کرد، یەکێک لە لێدانەکانی ئەوەندە بێباکانە بوو کە لە یاریگای هایبێری لە کاتژمێرەکە کەوت، بەڵام لەو کاتەوە هەرگیز بەو ماوەیە زۆر بەبێ گۆڵ تۆمارکردن ئەزموونی نەبووە.
یوکرێس ژمارە ١٤ی ئەفسانەیی هێنری لەبەردایە و زۆر کەس پێشبینی دەکەن لە باکووری لەندەن یارییەکی سەرکەوتووی هەبێت. هێرشبەرە پێشووەکەی سپۆرتینگ لیشبۆن دوای وەرزێکی سەرسوڕهێنەر پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە کرد کە لە 52 یاریدا 54 گۆڵی تۆمارکرد.
ڕوبێن ئامۆریم ڕاهێنەری پێشووی سپۆرتینگ کە ئێستا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دەگرێتە ئەستۆ، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕووبەڕووی تیپی پێشووی دەبێتەوە، هەروەها هۆشداریدا لەوەی گۆڕانکاری لە خولەکاندا ڕەنگە ببێتە تەحەدا.
هێنری ئەم هەستەی دووپاتکردەوە،
یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت: هێرشبەرێکی کوشندەت هەیە، ژمارەکان درۆ ناکەن و تیپێک کە سەرکەوتنی زۆر دروست دەکات، دەبێ لەسەر کاغەز دەبێت پێکهاتەیەکی تەواو بێت، بەڵام دەبێت لەوە تێبگەیت کە هەندێکجار شتەکان هەر لە سەرەتاوە بەڕێوەناچن.
گۆڵکاری هەموو کاتەکانی ئارسناڵ دەشڵێت، ئەوەی تۆ دەتەوێت ئەوەیە خەڵک سەبریان لەگەڵدا هەبێت، کێشەکە لەوەدایە لەم ڕۆژانەدا سەبرێکی زۆر نییە، هەمووان دەیانەوێت یاریزانێک ڕاستەوخۆ بدرەوشێتەوە و گۆڵ تۆمار بکات و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەمەش بە شێوەیەکی ئاسایی بەو خێراییە ڕوونادات، لەبیرمان نەچێت ڤیکتۆر پێشتر لە ئینگلتەرا بووە، ئەو لە کاڤێنتری یاریی کردووە، لە برایتۆن نەیتوانیوە یارییەکە بکات، بۆیە ئێوە یاریزانێک دەبینن کە کاتە سەختەکانی بەسەر بردووە و گەڕاوەتەوە ئێستا زیاتر متمانەی بەخۆی هەیە و دەتوانیت لە جەستەیەوە و شێوازی ژیانی و ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەریدا هاتووە تێبگەین کە چ پڕۆسەیەکی تێپەڕاندووە.
No Comment! Be the first one.