چاویارنیوز _ ڕاهێنەری ئیسپانیا دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی بەسەر بەلجیکا و سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال، وتی؛ سروشتییە بیر لە بردنەوەی فەرەنسا دەکەینەوە و پێموایە ئەوانیش بە هەمان شێوە نیگەرانن لە ئێمە.
ڕاهێنەری ئیسپانیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەرکەوتنی تیپەکەی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026 دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2-1 لە بەلجیکای بردەوە.
لویس دیلا فوئنتێ دوای یارییەکە وتی: ئەمە کارەکتەر و هەڵسووکەوتی تیپەکەیە لە هەموو بارودۆخەکاندا. جارێکی دیکە شانازی بە سەرکردایەتی ئەم تیپە دەکەم، کە خواستی بەردەوامی هەیە بۆ باشترکردن و باشتربوونی خۆی، ئێمە هەلی تەواومان دروستکرد بۆ ئەوەی یارییەکە بە ئاسوودەیی زیاتر لە بەرژەوەندی خۆمان تەواو بکەین، بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێین کە بردنەوە چەندە قورسە و بەهای ڕاستەقینەی پێبدەین کە شایەنیەتی.
دیلا فۆئنتێ ستایشی ڕۆڵی گرنگی “مێرینۆ”ی کرد و وتی: ئەوەی دەیکات باوەڕپێنەکراوە، ئەو چەندین سیفەتی هەیە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان کە دەتوانێت لە هەر تیپێکدا یاری بکات، ئێمە بەختەوەرین کە ئەومان هەیە و دەزانین کە هەمیشە لەوێیە کاتێک پێویستمان پێیەتی.
لە کۆتاییدا سەبارەت بە یارییەکەی داهاتووی قۆناغی پێش کۆتایی بەرامبەر فەرەنسا وتی: سروشتییە بیر لە بردنەوەیان دەکەینەوە و باوەڕم وایە ئەوانیش بە هەمان شێوە نیگەرانن لە ئێمە، ئێمە تاکە تیپێکین کە توانیومانە لە دوو یاری لەسەریەکدا سەرکەوین، یارییەکە زۆر بەهێز دەبێت لە نێوان دوو تیپەکەدا.
No Comment! Be the first one.