چاویارنیوزـــ دیکلان ڕایس، یاریزانی کاریگەری ئارسناڵ لە نوێترین لێدوانیدا بە متمانەیەکی تەواو و ئیرادەوە پشتگیری لە میکێل ئارتێتای کرد و داوای لە هاندەرانی کرد کە پێشوەختە بڕیار لەسەر ئەنجامە کورتخایەنەکانی تیپەکە نەدەن.
ڕایس لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئارتێتا یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و ئەو پرۆژەیەی کە لە یانەی ئارسناڵ دروستی کردووە پێویستی بە کات و سەبر هەیە. ئەستێرە ئینگلیزییەکەی لەندەن پێی وایە سەردەمی ئەنجامە گەورەکان بۆ ئارسناڵ دوور نییە و ئەوەی ئەمڕۆ دەبینرێت تەنها بەشێکە لە ڕێڕەوی سروشتی تیپێکی گەشەسەندوو.
ڕایس به متمانەیەکی بێهاوتاوە بەردەوام بوو و پێشبینیشی کرد که ئارتێتا له کۆتایی ئەم وەرزەدا نازناوەکان دروێنە دەکان و هاندەران که ئێستا ڕەخنه له ئەنجامەکانی تیپەکە دەگرن، دواتر له حوکمدانه بەپەلەکانی پەشیمان دەبنەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، شانازییەکی گەورەیە کە لەگەڵ ئارتێتا بووم و لەژێر دەستیدا کاربکەم، هەروەها ئەزموونێکی لەو شێوەیە بە یەکێک لە باشترین دەرفەتەکانی ژیانی وەرزشی خۆی دەزانێت.
قسەکانی ڕایس جارێکی دیکە بیرخستنەوەیەکن کە ستوونەکانی ژووری جلگۆڕینی ئارسناڵ هێشتا لە پشت ئارتێتاوە وەستاون و پێیان وایە کە پڕۆژەکەی لە کۆتاییدا سەرکەوتنی گەورەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؛ ڕێگایەک کە ئێستا زیاتر لە جاران لە ژێر چاودێری میدیا و هەوادارانیدایە.
No Comment! Be the first one.