چاویارنیوز ـــ لویس دێلا فوینتێ، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سەقفی پێشکەوتنی دیاردەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە لامین یامال، بە ڕوانگەیەکی واقیعی و وریاییەوە قسەی کرد؛ لێدوانەکان کە جارێکی تر نیشان دەدەن کە داهاتووی ئەستێرە تەمەن 18 ساڵەکە چەندە پەیوەستە بە ڕێڕەوی پڕۆفشناڵ و باری جەستەیی لە ساڵانی داهاتوودا.
دێلا فوینتێ جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ کەس ناتوانێت پێشبینییەکی یەکلاکەرەوە بکات سەبارەت بە داهاتووی لامین لە ئێستادا، چونکە ڕێڕەوی گەشەسەندنی یاریزانە لاوەکان هەمیشە لە ژێر کاریگەری فاکتەرە پێشبینینەکراوەکاندایە. لەبارەی ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە وتی: ئێمە نازانین، نازانین دوای دە ساڵ بێ پێکان و بێ کێشە دەبێت و دەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی یاری بکات، دواتر دەبینین تا چەند دەتوانێت بەرەو پێشەوە بڕوات.
پاشان ڕاهێنەری ماتادۆرز بەراوردێکی قورس بەڵام سەرنجڕاکێشی کرد، بەراوردێک کە یامال لە پاڵ ناوە گەورەکاندا دادەنێت بەڵام هێشتا ملکەچی تێپەڕبوونی کاتە و دەڵێت؛ ئێمە تێدەگەین کە ئاخۆ ئەو دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی سەردەمێکی مێژوویی وەک مێسی، مارادۆنا، کریستیانۆ یان نە.
لە کاتێکدا پێشتر یەمال وەک یەکێک لە بەهرەمەندە ئومێدبەخشەکانی جیهان دەستنیشان کراوە، و ئاستەکانی لە لالیگا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ستایشی بەرفراوانی بەدەستهێناوە، قسەکانی دێلا فێنتێ بیرهێنانەوەی ڕاستییەکی سادە بەڵام گرنگە؛ ڕێگای بوون بە یەکێک لە ئەفسانەکانی مێژووی تۆپی پێ نەک تەنها بەندە بە بەهرەکانیەوە، بەڵکو بەندە بە تەندروستی و یەکگرتوویی و مانەوە لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێدا.
بێ گومان داهاتووی لامین یامال لە ساڵانی داهاتوودا یەکێک دەبێت لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی تۆپی پێ.
No Comment! Be the first one.