چاویارنیوز ــــ عوسمان دەمبلێ ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان باسی لە هاندانی شەخسی و تیپەکەی کرد پێش یاری کۆتایی موندیالی یانەکان بەرامبەر چێڵسی.
عوسمان لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، بەشداریکردنی لەم پێشبڕکێیە نێودەوڵەتییە گرنگەی بە شانازیەکی گەورە وەسف کرد و هیوای خواست ئەم ئەزموونە لە خولەکانی داهاتوودا دووبارە ببێتەوە.
دەمبلێ جەختی لەسەر گرنگی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ خۆی و هاوڕێکانی کردەوە و گوتی: “هەست بە شانازی دەکەم کە لە موندیالی یانەکاندا یاریم کردووە. ئەم پێشبڕکێیە دەرفەتێکی تایبەتە بۆ هەموو یاریزانێک و هیوادارم بتوانم لە چوار ساڵی داهاتوودا جارێکی تر لەم قۆناغەدا پێشبڕکێ بکەم.
ئەستێرەی فەرەنسی ئاماژەی بە سەرکەوتنەکانی پاریس سانجێرمان کرد لەم وەرزەدا و گوتی: “لە سەرەتای وەرزدا گوتوومە ئامانجمان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە و خۆشبەختانە تاوەکو ئێستا خەریکە سەرکەوتوو بووین لە بەدەستهێنانی ئەو نازناوە. ئێستا تەنها یەک هەنگاوی تر ماوە بۆ کۆتاییهێنان بە وەرزەکە بە شکۆمەندی.”
دێمبێلی باسی لە یاری کۆتایی بەرامبەر چێڵسی کرد کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت و گوتی: “ئێمە دەچینە نێو یارییەکە بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە و سبەینێ هەموو هەوڵێکی خۆمان بەرامبەر چێڵسی دەدەین. یارییەکی ئاسان نابێت، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ بردنەوەی دوا نازناوی ئەم وەرزە بە تەرکیز تەواوەوە”.
پاریس سانجێرمان کە لەم وەرزەدا لە پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا ئاستێکی بەرچاوی پێشکەش کرد، ئێستا لەسەر لێواری بردنەوەی نازناوێکی دیکەیە. سەرکەوتن لە یاری کۆتایی موندیالی یانەکان لەوانەیە گرنگترین خاڵی ئەم وەرزە بێت بۆ تیپەکەی لویس ئەنریکی.
No Comment! Be the first one.