چاویارنیوز ـــ یانەی لۆس ئەنجلس بە فەرمی ڕایگەیاند؛ “سون هیونگ مین” ئەستێرەی تۆپی پێی کۆریای باشوور لە تۆتێنهامەوە پەیوەندی بە MLS کردووە بە گرێبەستێکی بەهای 23 ملیۆن یۆرۆ.
ئەم گواستنەوەیە کۆتایی پێهات دوای چەند هەفتەیەک لە دانوستان و ڕێگە بە یەکێک لە دڵسۆزترین و بلیمەتترین یاریزانەکانی مێژووی تۆتنهام دەدات لەندەن بەجێبهێڵێت و بەرەو ئەمریکا بڕوات.
سۆن کە لە ساڵی 2015 لە یانەی بایرلیڤەرکوزن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد، لە ماوەی 9 وەرزی کارکردنیدا لە یانەکە بووە یەکێک لە بەناوبانگترین یاریزانەکانی پرێمەرلیگ. لە 454 یاری فەرمیدا 173 گۆڵی تۆمارکرد و 101 ئاسیستی پێشکەش کرد.
هەروەها شانازییە تاکەکەسییەکانی زۆر گرنگن لەوانە:
پێڵاوی زێڕینی پرێمەرلیگ لە وەرزی 2021-2022
خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ لەلایەن فیفاوە
چوونە ڕیزی تیپی وەرزی پرێمەرلیگ
باشترین یاریزانی چەند خولی ئاسیا
لەگەڵ گواستنەوەی بۆ MLS ، سۆن بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو ڕێگایەی کە پێشتر ئەستێرەکانی وەک “لیۆنێل مێسی”، “سێرجیۆ بوسکێتس” و “لویس سوارێز” گرتوویانەتە بەر. یانەی لۆس ئەنجلۆس کە بەم دواییانە بووە بە یەکێک لە هێزە گەورەکانی تۆپی پێی ئەمریکا، بەم گواستنەوەیە کەسایەتییەکی تری جیهانی بۆ پێکهاتەکەی زیاد کرد. “سون هیونگ مین” بە گرێبەستی تاوەکو 2028 پەیوەندی بە LAFC کردووە و بڕیارە درێسی ژمارە 7 بۆ یانەکە لەبەر بکات. چاوەڕوان دەکرێت یەکەم دەرکەوتنی خۆی لە یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر “سیاتڵ ساوندرز” ئەنجام بدات.
No Comment! Be the first one.