چاویارنیوز – ئامارەکان کە لەسەر ئاستی لامین یامال بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە ئەم ئەستێرە لاوەی بەرشەلۆنە لە سێ وەرزی ڕابردوودا گەشەیەکی سەرسوڕهێنەری هەبووە لە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گۆڵەکان (کۆی گۆڵ و ئەسیستەکان).
بەپێی ئەم داتایە، ئامارەکان بەم شێوەیە بووە؛
وەرزی ٢٠٢٣/٢٤ – لە ١٤ گۆڵدا بەشداری کردووە
وەرزی ٢٠٢٤/٢٥ – لە ٣٩ گۆڵدا بەشداری کردووە
وەرزی ٢٠٢٥/٢٦ – بەشداریکردنی ٢٨ گۆڵ (تا ئێستا لەم وەرزەدا)
ئەم ژمارانە بە ڕوونی ئەوە دەردەخەن کە یامال لە بەهرەمەندێکی تازە پێگەیشتوو گۆڕا بۆ یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی هێرشبەری بەرشەلۆنە.
لە وەرزی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ زیاتر بە دیاردەیەکی گەنج ناسرابوو کە چەن خولەکێکی سنووردار یاری دەکرد. بەڵام لە وەرزی دواتردا، بە متمانەی تەواوی ستافی ڕاهێنەرایەتی، گەشەی کرد و بووە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی تیپەکە بە تۆمارکردنی 39 گۆڵ و ئەسیست.
لە وەرزی ئێستادا (٢٠٢٥/٢٦)، سەرەڕای فشاری زیاتری بەرگریکاران و تەرکیزی تاکتیکی ڕکابەرەکانی، هێشتا ٢٨ گۆڵی تۆمارکردووە؛ ئامارێک کە یەکدەنگی و پێگەیشتنی تۆپی پێی نیشان دەدات.
شێوازی یاریکردنی یامال بە خێرایی بەرز و دریبڵکردن لە شوێنە تەنگەکان و بڕیاردانی خێرا لە یەک سێیەمی کۆتاییدا و توانای دروستکردنی هەل، وایکردووە ببێتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانە هێرشبەرەکانی بارسا.
ئەوەی جێی سەرنجە گەشەی بەرچاوی نێوان وەرزی یەکەم و دووەمە، ئەمەش بازدانی تاکتیکی و دەروونی ئەم یاریزانە گەنجە نیشان دەدات.
ئەگەر ئەم ڕەوته بەردەوام بێت، لامین یامال دەتوانێت نه تەیا ئەستێرەی سەرەکی بارسێلۆنا بێت، بەڵکو له ساڵانی داهاتوودا یەکێک بێت له گەورەکانی تۆپی پێی جیهان.
No Comment! Be the first one.