چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە دووەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوت بەسەر عێراقدا و پێگەی خۆی بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.
تیپەکەی “دیدیە دیشان” توانی بە ئاستێکی بەرزتر لە عێراق بباتەوە و 6 خاڵ بەدەستبهێنێت. ئەستێرەی یارییەکە کیلیان ئمباپێ بوو کە دوو گۆڵی تۆمارکرد و ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیدا هەبوو.
بەم دوو گۆڵە ئمباپێ ژمارەی گۆڵەکانی لە سەردەمی مۆندیالدا بۆ 16 گۆڵ بەرزکردەوە و گەیشتە ڕیکۆردی “میرۆسلاڤ کلۆزە” ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا. ئەستێرە فەڕەنسییەکه ئەم ئامارەی تەنها له سێ یاریی مۆندیالدا تۆمار کردووه و ئێستا تەنیا دوو گۆڵ له ڕیکۆردی لیۆنێل مێسی دووره، که 18 گۆڵه.
بەم بردنەوەیە فەرەنسا سەرکەوتنی لە کۆمەڵەی یەکەمەوە بۆ جامی جیهانی 2026 مسۆگەر کرد، لە بەرامبەردا عێراق دوای دووەم دۆڕانی لەسەریەک ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت دەبێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە پاڵەوانێتییەکەدا.
No Comment! Be the first one.