چاویار نیوز – هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و تۆتنهام دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ جارێد برانتوایت بەرگریکاری ناوەڕاستی بەڵێندەری یانەی ئێڤەرتۆن واژۆ بکەن.
یاریزانە ئینگلیزەکەی تەمەن 23 ساڵ، بە تەکنیکی بەرز و هێزی جەستەیی سەرسوڕهێنەر و پێی چەپی سروشتی، بووەتە بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ پاڵێوراوانی پرێمەرلیگ. بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئیڤەرتۆن بەنیازی ئەوە نییە بە ئاسانی ڕێگە بە گواستنەوەی بدات و نرخی ئەگەری خۆی بە نزیکەی 70 ملیۆن پاوەند دیاریکردووە.
مانچستەر یونایتد کە دوای چەند وەرزێک سەرکەوتوو نەبوو لە هێڵی بەرگریدا هەوڵی چاککردنەوەی بنەڕەتی پێکهاتەکەی دەدات، برانتوایت بە یەکێک لە پایەکانی بنیاتنانەوەی تیپەکە دەزانێت. ئەوان پێیان وایە بوونی یاریزانێک بە تایبەتمەندییەکانی ئەوەوە دەتوانێت ببێتە بناغەیەکی دڵنیا بۆ داهاتووی تیپەکە. لەلایەکی دیکەوە تۆتنهام هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری خۆی دەدات بە بەرگریکاری ناوەڕاستی پێی چەپ و برانتویت لە پلەی یەکەمدایە.
بەڵام ئیڤەرتۆن ڕێگەیەکی دیکەی گرتۆتەبەر، ئەویش ئەوەیە کە یانەکە بەم دواییە گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵدا واژۆکردووە و دووپاتیکردووەتەوە کە هیچ نیازێکیان نییە بیفرۆشن. دەوترێت برانتویت دڵخۆشە بە دۆخی ئێستای و سەرنجی لەسەر پێشکەوتنە لە یانەکەی ئێستای.
ئەگەر یانەکانی ئینگلتەرا بیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو بەرگریکارە بکەن، ئەوا پێویستە ئۆفەرێکی دارایی بەرچاو پێشکەش بکەن یان دەستپێشخەرییەکی سیاسی و تەکنیکی پیشان بدەن بۆ ئەوەی ئیڤەرتۆن ڕازی بکەن بۆ دانوستان. بڕیارە دۆسیەی برانتویت یەکێک بێت لە ئاڵۆزترین کێشەکانی گواستنەوەی یاریزانان لەم وەرزەدا.
No Comment! Be the first one.