چاویارنیوز _ فابیۆ کاناڤارۆ، بەرگریکاری ئەفسانەیی ئیتاڵی و براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٠٦، لە لێدوانێکی مشتومڕاویدا، پائو کۆبارسی بەرگریکاری تەمەن ١٩ ساڵی ئیسپانیا و بەرشەلۆنەی بە شایستەی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی زانی.
کاناڤارۆ کە خۆی وەک بەرگریکار بەرزترین خەڵاتی تاکەکەسی لە تۆپی پێی جیهانیدا بەدەستهێناوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاس ئاماژەی بە ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی کۆبارسی کرد لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا و وتی: کۆبارسی بیرم دەخاتەوە کە بۆچی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیم بەدەستهێنا.
کۆبارسی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ لە هەر نۆ یاری ئیسپانیا بەشداری کرد و تەنها ٤٤ خولەک لە تەواوی پاڵەوانێتییەکەدا بەشداری نەکرد. ڕۆڵی سەرەکی بینی لە ڕیکۆردی بەرگری بێ دۆڕانی ئیسپانیا، لە هەشت یاریدا 9 جار دەروازەکەی بە داخراوی هێشتەوە و لە تەواوی پاڵەوانێتییەکەدا تەنها گۆڵێکی لێکرا.
سەرەڕای درەوشاوەیی کۆبارسی، بەڵام کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی توند و تیژە. هاری کەین یاریزانی یانەی بایرن میونشن کە لەم وەرزەدا 72 گۆڵی تۆمارکردووە، لامین یامال یاریزانی بەرشەلۆنە و کیلیان ئمباپێ و ڕۆدری یاریزانی پاریس سانجێرمان لە ڕکابەرە سەرەکییەکانین.
بەڵام کاناڤارۆ پێی وایە کۆبارسی شایەنی ئەو خەڵاتەیە بەهۆی ئاستە مێژووییەکەیەوە. کۆبارسی خۆی وتی: هیوادارم ڕۆژێک خەڵاتی تۆپی ئاڵتوون بەدەست بهێنم، ئەوە خەونی هەموو یاریزانێکی تۆپی پێیە.
No Comment! Be the first one.