چاویارنیوز ـــ فیلمی دیکۆمێنتاریی ئێرانی “یەل” لە دەرهێنانی ئەمیراردلان زەنجانی گەیشتە فێستیڤاڵی فیلمی جیرۆنا لە ئیسپانیا.
فیلمی دیکۆمێنتاری “یەل” بە ناوی نێودەوڵەتی “Yal-championship Untold”لە دەرهێنانی ئەمیراردلان زەنجانی هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی لە سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی جیرۆنا لە ئیسپانیا نمایش بکرێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی جیرۆنا کە نزیکەی چوار دەیەیە بەڕێوەدەچێت، بە یەکێک لە بەناوبانگترین بۆنە سەربەخۆکانی سینەما لە ئەوروپا دادەنرێت و لە بواری ناساندنی سینەماکارانی داهێنەر و بەرهەمی داهێنەردا جێگەی تایبەتی هەیە.
هاوکات لەگەڵ بۆنە و ئاهەنگەکانی سیتگێس و سان سێباستیان، ئەم فێستیڤاڵە بەشێکە لە ناسنامەی کولتووری کەتەلۆنیا و هەموو ساڵێک لە شاری مێژوویی جیرۆنا بەڕێوەدەچێت.
ساڵانە ڵەم فێستیڤاڵەدا کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان نمایش دەکرێت لەوانە فیلمی درێژ، فیلمی دیکۆمێنتاری، ئەنیمەیشن و بەرهەمی ئەزموونی لە شوێنە دیارەکان لەوانە ماڵی ڕۆشنبیری جیرۆنا و هۆڵی جۆزێپ ئیرلا.
سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵەکە لە ٤ تا ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت.
فیلمی دیکۆمێنتاریی “یەل” کە باس لە مێژوو و دۆخی ئێستای لەشجوانی لە ئێراندا دەکات، ڕوانگەیەکی لێکۆڵینەوە و مرۆڤدۆستانە لە هەوڵ و پاڵنەری و ژیانی وەرزشوانان لەم بوارەدا دەخاتە ڕوو. فیلمەکە بە بەشداریی کەسایەتییەکانی وەک مەجید زاتپەروار، حەمزە هوشمەند، ڕەزا دیانی، مەسعوود زاتپەروار، مایان زاتپەروار، ئەشکان موتەقیان، پژمان ڕاستی، نیما جەعفەرپوور، حەمیدرەزا هاشمی، نەوید سەمایی، سودابە سەبور، و سارا مستەفەنژاد دروستکراوە و بەشێک لە ژیان و ئەزموونەکانیان دەگێڕێتەوە.
No Comment! Be the first one.