چاویارنیوز _ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و پورتوگال لە قۆناغی یەک هەشتمی جامی جیهانی 2026دا، بێ گومان یەکێک لە هەستیارترین و سەرنجڕاکێشترین یارییەکانی ئەم قۆناغە دەبێت. ئیسپانیا بە ڕۆحێکی بەرزەوە دەچێتە ناو ئەم یارییەوە دوای ئاستێکی بەهێز بەرامبەر نەمسا و سەرکەوتنی 3-0؛ لە لایەکی دیکەوە پورتوگال بە بردنەوەی کرواتیا بە ئەنجامی 2-1 نیشانیدا کە ئامادەکارییەکی باشی کردووە.
ئەم یارییە پێکدادانی دوو تیپی تەکنیکی و پڕۆفشناڵی ئەوروپییە؛ کە ئیسپانیا هەوڵدەدات یارییەکە بە پشتبەستن بە هەڵگرتنی تۆپ و گۆڕینی خێرای یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکات، پورتوگالیش لەگەڵ ئەستێرەکانی وەک ڤیتینها و برۆنۆ فێرناندێز و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیوادارە هێرشی پێچەوانە و کوالیتی تاکەکەسی یاریزانەکانی بەکاربهێنێت. لە لایەکی دیکەوە درەوشاوەیی یاریزانانێک وەک پێدری و لامین یامال و نیکۆ ویلیامز دەبێتە هیوای سەرەکی بۆ گەیشتن بە دوایین قوناغی مۆندیال.
براوەی ئەم یارییە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی یەک چوارمی کۆتایی و دەبێت ڕووبەڕووی براوەی یارییەکەی ئەمریکا و بەلجیکا ببێتەوە کە گرنگی ئەم کێبەرکێیە گەورەیەی دوو هێندە کردووە.
No Comment! Be the first one.