چاویارنیوز _ “محەمەد موحێبی” لە کۆتایی یارییەکەی بەرامبەر بەلجیکا وەک لاوازترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئێران هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئاستێکی قبوڵکراوی بەرامبەر بەلجیکا هەبوو، قوتابیەکانی “ئەمیر قەلعەنۆیی” بە بەرگرییەکی ڕێکوپێک خاڵێکی گرنگیان بەدەستهێنا. “عەلیرەزا بەیرانوەند” بە کۆکردنەوەی نمرەی ٩.٢ و ٧ سەیڤ وەک باشترین یاریزانی یاریگا هەڵبژێردرا و لەپاش ئەوەیش “شوجاع خەلیل زادە” وەک دووەم باشترین یاریزانی ئێرانی بوو لە یاریگاکەدا، بەڵام پرسیاری گرنگ ئەوەیە؛ کام یاریزان لاوازترین یاریزانی ئێرانی بوو بەرامبەر بەلجیکا.
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەگەڕێینەوە سەر یاری ئێران و نیوزلەندا؛ دوای ئەوەی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران گۆڵی دووەمی لێکرا، محەمەد موحێبی بە لێدانێکی سەری سەرنجڕاکێش دەروازەی نیوزلەندای کردەوە و ڕۆڵێکی گرنگی لەم یارییەدا بینی. بەڵام موحێبی لە یاری بەرامبەر بەلجیکا زۆر لاواز دەرکەوت و بە پێی ئاماری ماڵپەڕە جیاوازەکان وەک لاوازترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئێران هەڵبژێردرا.
No Comment! Be the first one.