چاویارنیوز ـــ مانچستەر یونایتد پاش ئەوەی لەم هاوینەدا وازی لە گواستنەوەی کارلۆس بالبا هێنا، بەڵام بە درێژایی وەرز بەردەوامە لە چاودێڕی کردنی ئەو یاریزانە لاوە.
یونایتد کە لەسەر داوای ڕوبێن ئەمۆریم ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوەی دەکرد، ڕۆژی هەینی بڕیاریدا پاشەکشە بکات، دوای ئەوەی دەوترێت برایتۆن داوای 115 ملیۆن پاوەندی کردووە بۆ گواستنەوەی بالبا، هەمان ئەو پارەیەی پێشتر بۆ مۆیسس کایسێدۆ بۆ چێڵسی وەریگرتبوو.
ڕۆژنامەی ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، یونایتد دوای ئەوەی پێیان ڕاگەیاندووە کە نرخی داواکراوی برایتۆن زۆرە، وازیان لە گواستنەوەی بالبا هێناوە. شەیتانە سوورەکان ئامادە نەبوون داواکارییەکانی برایتۆن جێبەجێ بکەن و یانەکەی کەناری باشووریش ئامادە نەبوو ئەستێرەی تیپی یەکەمی خۆی بفرۆشێت، ئەمەش بووە هۆی وەستانی گفتوگۆکان.
ئێستا فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، سەرەڕای کۆتایی هاتنی هەواڵەکانی یونایتد بۆ گواستنەوەی بالبا لەمساڵدا، بەڵام یانەکە هێشتا چاودێری ئەو یاریزانە بەتوانایە دەکات و ڕەنگە هاوینی داهاتوو داوای نوێ بۆ ئەو یاریزانە کامێرونییە بکات. ئامۆریم وەکوو ستایشکەرانی سەرەکی ئەو یاریزانە ناسراوە و بە گونجاوترین شێوە لەگەڵ سیستەمەکەیدا دەیبینێت.
سەرەڕای ئەوەی یونایتد نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ بالبا بگوازێتەوە، بەڵام یونایتد لەم گواستنەوەیەی ئێستادا کاری باشی کردووە لە بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەرەکەی، ماتیۆس کۆنیای لە یانەی ڤلۆرهامپتۆن و برایان مبۆمۆ لە برێنتفۆردەوە هێنایە دەرەوە، دواجاریش گواستنەوەی گرانبەهای بنیامین شیشکۆی لە یانەی لایپزیگەوە تەواو کرد.
No Comment! Be the first one.