چاویارنیوز – یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی ئاهەنگی ناساندنی محەمەد سەڵاح لە یانەی “ترابزۆن سپۆر” هەڵبژاردنی درێسی ژمارە 61 بوو.
ئەم ژمارەیە گرنگییەکی تایبەتی بۆ هاندەرانی یانەکە هەیە و خێرا بووە بە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی میدیاکانی تورکیا.
سەڵاح کە ساڵانێک بە ژمارە 11 لە یانەی لیڤەرپوڵ و ژمارە 10 لە هەڵبژاردەی میسر یاری دەکرد، ئەمجارە بڕیاریدا ژمارەیەکی تەواو جیاواز هەڵبژێرێت. هۆکاری ئەم هەڵبژاردنە پەیوەندی ڕاستەوخۆی ژمارەی 61 بە شاری ترابزۆنەوەیە.
لە تورکیا 61 کۆدی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ترابزۆنە و ئەم ژمارەیەش بۆتە هێمای ناسنامە و کولتوور و شانازی خەڵکی ئەم شارە. هەروەها هاندەرانی ترابزۆن سپۆر لە خولەکی 61ی هەموو یارییەکدا بە دروشم و ئاڵا و هەندێکجاریش یاری ئاگرین خۆشەویستی خۆیان بۆ شار و یانەکەیان نیشان دەدەن.
میدیاکانی تورکیا پێیان وایە هەڵبژاردنی ئەو ژمارەیە لەلایەن سەڵاحەوە ئاماژەیەکی ڕەمزی بوو بۆ ڕێزگرتن لە هاندەران و مێژووی یانەکە، بڕیارێک کە وایکردووە ئەستێرە میسرییەکە لەلای هاندەرانی ترابزۆن سپۆریش خۆشەویست بێت تەنانەت پێش یەکەم یاری فەرمی.
No Comment! Be the first one.