چاویارنیوز ـــ تۆپی پێی دۆرتمۆند و فلومینێنسی بەرازیلی گەیشتنە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی 2025.
لەگەڵ ئەنجامدانی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی گروپی F جامی جیهانی یانەکانی 2025، هەڵبژاردەکانی ئەم گروپە دیاری کراون. بەم پێیە؛ یانەی دۆرتمۆند لە کاتژمێر 22:30 خولەکی شەوی رابردوو بەرامبەر ئولسان کۆریای باشوور یاریی کرد و بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و وەک پێشەنگی گروپەکە گەیشتە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی.
دانیال سڤێنسۆن لە خولەکی 31 ی یارییەکەدا گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد. لە هەمانکاتدا فلۆمینینسی بەرامبەر مامێلۆدی سەنداونزی باشووری ئەفریقیا بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، بەڵام لە کۆتاییدا وەک تیپی دووەم سەرکەوتن. کەواتە، لە گروپی F؛ دۆرتمۆند بە 7 خاڵ لە پێشەوەی گروپەکە بوو و وەک تیپی یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناغیی یەک هەشتمی کۆتایی.
فلومینێنسی بە 5 خاڵ پلەی دووەمی ئەم گروپەی بەدەستهێنا و لە کۆتاییدا سەنداونز بە 4 خاڵ و ئولسان بە بێ خاڵ پلەکانی سێیەم و چوارەمیان بەدەستهێنا و دوورخرانەوە.
No Comment! Be the first one.