هەڵبژاردەی بەرازیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20ی حوزەیران ڕووبەڕووی هایتی بووەوە. سێلسائۆ لە گێمی یەکەمدا ئاستێکی زۆر باشی پێشکەشکرد و توانی سێ جار دەروازەی هایتی بکاتەوە، بەڵام لە گێمی دووەمدا بەپێچەوانەوە یارییەکە بۆ هایتی ڕاگیرا و نەیانتوابی ئەنجامەکە بگۆڕن و لە کۆتاییدا ئەم یارییە گرنگە بە هەمان ئەنجامی 3-0 کۆتایی هات. ڤینیسیۆس جونیۆر لەم یارییەدا درەوشایەوە و جارێکی دیکە بە یەک گۆڵ و یەک ئەسیست کوالیتی تەکنیکی خۆی نیشان دا.
بەپێی ئامارەکان ڤینیسیۆس جونیۆر لە 6 یاری مۆندیالدا سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکردووە و بە دڵنیاییەوە نابێ بە یەکێک لە یاریزانە لاوازەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل هەژمار بکرێت. بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی فیفا، ڤینیسیۆس جونیۆر لە کۆتایی یارییەکەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەستهێناوە و ئێستا فشارەکان لەسەری کەمێک کەمبوونەتەوە.
No Comment! Be the first one.