چاویار نیوز ـــ “لیونێل مێسی” ئەفسانەی ئەرجەنتینی 2 ڕیکۆردی مێژوویی لە خولی ئەمریکا تۆمارکرد.
میدیای(ESPN) بڵاویکردەوە کە لیۆنێل مێسی بووە یەکەم یاریزان لەمێژووی خولی ئەمریکادا کە لە5 یاری لەسەریەکدا دوو گۆڵ تۆماربکات.
ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە 5 یاریی ئەم دوایانەی خۆێدا، 10 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئاسیستی پێشکەش کردووە و نازناوی باشترین یاریزانی خولی ئەمریکی بەدەستهێناوە.
مێسی لەم وەرزەدا ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد، بەڵام لە 6 یاریی ڕابردوودا گەڕانەوەیەکی زێڕینی بۆ نێو یاریگاکان ئەنجامدا و 6 بردنەوەی یەک لەدوای یەکی بۆ ئینتەر میامی بەدەستهێنا.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نووسیویەتی لیۆنێل مێسی لە وەرزی 2012 دا کە 91 گۆڵی تۆمارکرد، 5 دەبلی لەسەر یەک تۆمار کرد و ئەوا ئێستا پاش 13 ساڵ و لە تەمەنی 38 ساڵیدا ڕیکۆردە ناوازەکەی دووپات کردەوە.
لیۆنێل مێسی لە 6 یاریی ڕابردوودا خەڵاتی باشترین یاریزانی بردەوە، بەمەش ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد بۆ بردنەوەی یەک لە دوای یەک لە خولی ئەمریکیدا.
No Comment! Be the first one.