چاویارنیوز _ دۆڕانی ئەرجەنتین بەرامبەر ئیسپانیا لە یاری کۆتایی مۆندیالی2026دا هێشتا بابەتی میدیاکانە، ئێستاش لیاندرۆ پاردێس بە لێدوانی بەرچاو، بڕیاری لیۆنێل مێسی ئاشکرا کرد کە ئەگەری هەیە ماڵئاوایی لە تۆپی پێی نیشتمانی بکات.
یاریزانە بەئەزموونەکەی ئەلبیسێلیست لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “گۆڵ” ئاشکرایکردووە، پێش یاریی کۆتایی، مێسی ئەو یارییەی بە دوایین یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین زانیوە؛ هەرچەندە هێشتا هیوادارە کاپتنی ئەرجەنتینی بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە. پارێدێس سەبارەت بەم بابەتە وتی؛
“بیرکردنەوە لەوەی کە مێسی ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بکات بەڕاستی ئازاربەخشە، بەدرێژایی مۆندیال هیوامان خواست ئەو دوا یارییە هەرگیز نەیەت، پێموایە ئەو بڕیاریدابوو کە یاری کۆتایی دوا یاری بێت بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد؛ هیوادارم وا نەبێت و مێسی بەردەوام بێت لە یاریکردن بۆ ئەرجەنتین، لە کۆتاییدا ئەوە بڕیاری خۆیەتی و هەرچی دڵخۆشی بکات ئێمە پێی دڵخۆش دەبین.
No Comment! Be the first one.