چاویارنیوز ـــ هادی چوپان پاڵەوانی ئێرانی سەرکەوتوو بوو لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێی مێستێر ئۆڵۆمپیا و نێوی لە ڕیزی باشترینەکاندا هات.
هادی چوپان، پاڵەوانی لەشجوانی ئێرانی، بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی مێستێر ئۆڵۆمپیای ٢٠٢٥ هەنگاوی نایە سەر سەکۆ و سەرکەوتوو بوو لە ڕیزی 4ی باشترینەکان لە شەوی پێش دادوەری مێستێر ئۆڵۆمپیادا.
چۆپان بە خاوەنی یەک پاڵەوانێتی و دوو پلەی دووەم بە شەڕەفمەندترین وەرزشکاری مێژووی لەشجوانی ئێران دادەنرێت.
ڕۆنی کۆڵمان، ئەفسانەی لەشجوانی بێ هاوتای جیهان، پێش دەستپێکردنی پێشبڕکێکە، هادی چۆپانی وەک پاڵەوانی ئەم قۆناغەی مێستێر ئۆڵۆمپیای ناساندبوو.
سبەی بەیانی (یەکشەممە) یاری کۆتایی پێشبڕکێکە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی generationiron، لە یەکەم شەوی پێشبڕکێی مێستێر ئۆڵۆمپیاوە،26 وەرزشوان لە 4 گروپ دەستیان بە پێشبڕکێکەیان کرد، لە کۆتاییدا هادی چوپان، ئەندرۆ جاکد، دێریک لونسفۆرد و سامسۆن داودا وەک ٤ لە باشترینەکانی ئەم قۆناغە هەڵبژێردران.
لە نێو بەشداربووانی قۆناغی یەکەمدا، بێهرووز تابانی، وەرزشوانێکی دیکەی ئێرانی کە بۆ یەکەمجار لە کێبڕکێی مێستێر ئۆڵۆمپیاوە بەشداریی کرد، نەیتوانی لە ڕیزی یەکەمەکانی کۆتاییدا بێت و لە پێشبڕکێکە دوورکەوتەوە.
No Comment! Be the first one.