چاویارنیوز _ داهاتووی “هیکتۆر فۆرت” لە بەرشەلۆنە زیاتر لە جاران بەرەو جیابوونەوە دەڕوات و هەردوو یانەی دۆرتمۆند و ڕیال سۆسیداد چوونەتە نێو ڕکابەرییەکی جددی بۆ ڕاکێشانی ئەم بەرگریکارە لاوە.
بەرشەلۆنە ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکانی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بگرێت، بەڵام بەنیازە بەشێکی بەرچاو لە مافە ئابورییەکانی ئەو یاریزانە بۆ خۆی بهێڵێتەوە. هەروەها ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە باس لەوە دەکەن کە دۆرتمۆند بەردەوامە لە دانوستانەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە و ڕیاڵ سۆسیداد بەجدی بەشداری ئەم ڕکابەرییە دەکات.
بەرشەلۆنە ئامادەیە بیر لە گواستنەوە بکاتەوە ئەگەر ئۆفەرێکی نزیکەی 8 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆیی بۆ فرۆشتنی فۆرت وەرگرێت؛ جیاوازییەکە ئەوەیە کە بەرشەلۆنە دەیەوێت 50%ی مافە ئابوورییەکانی یاریزانەکە بهێڵێتەوە بۆ خۆی. ئەم مۆدێلە دەتوانێت ڕێگە بە بەرشەلۆنە بدات قازانجێکی بەرچاو لە فرۆشتنی دواتری ئەم بەرگریکارە بەدەستبهێنێت.
هیکتۆر فۆرت یەکێکە لەو یاریزانە لاوانەی کە بەرشەلۆنە بۆ داهاتوو حسابی لەسەر دەکرد، بەڵام دۆخی ئێستای تیپەکە و ڕکابەریی لە پێگەی بەرگریدا وایکردووە ڕۆیشتنی هەمیشەیی لە بەرشەلۆنە ببێتە بژاردەیەکی جددی بۆ ئەو یاریزانە. لە ئێستادا دۆرتمۆند بە جددیترین کڕیاری فورت دادەنرێت.
دانوستانەکانی نێوان یانە ئەڵمانییەکە و بەرشەلۆنە تاڕادەیەک بەرەوپێشچوون، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغێک کە گواستنەوەکە بە نزیک لە تەواوبوون هەژمار بکرێت. هەڕوەها هەواڵەکانی ئەم دواییه دووپاتی دەکەنەوه که هەر دوو یانەکە هێشتا له گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بەڕێککه وتن.
No Comment! Be the first one.