چاویارنیوز ـــ پێدەچێت هاری کەین لە باشترین فۆڕمی ژیانی وەرزشیدا خویدا بێت لە بایرن میونشندا.
هێرشبەرە ئینگلیزەکە لە بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر پافۆس لە چامپیۆنزلیگ دوو گۆڵی تۆمارکردووە و ژمارەی تۆمارکردنی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیشتە 20 گۆڵ (17 گۆڵ و 3 ئەسیست).
بەم ئامارە ئەستێرە ئینگلیزەکە بووە خێراترین یاریزان کە لە سەرەتای وەرزێکدا بتوانێ 20 گۆڵ تۆمار بکات، ئەمەش ڕیکۆردی پێشووی لیۆنێل مێسی تێپەڕاند کە لەم وەرزەدا تۆماریکردبوو کە دواجار خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2012ی بۆ هێنا.
کەین لەم یارییەدا ڕۆڵێکی کەمێک قووڵتری بینی، بەو پێیەی نیکۆلاس جاکسۆنی یاریزانی بایرن بە خواستن لە پێشەنگی هێرشبردندا بوو؛ بەڵام توانی جارێکی تر توانی نەک هەر گۆڵێک بەڵکوو دوو گۆڵ تۆمار بکات.
لە ئێستادا کەین تاکە یاریزانێکە کە لە پێنج خولی سەرەکی ئەوروپادا هەژماری تۆمارکردنی گوڵەکانی دوو ڕەقەمی بێت. نزیکترین ڕکابەرەکانی ناوبراو بریتین لە هالاند یاریزانی مانچستەر سیتی و ئمباپێی یاریزانی ڕیال مەدرید کە هەریەکەیان هەشت گۆڵیان لە خولەکانیاندا تۆمار کردووە. ئاستی بەرزی کەین وایکردووە لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا لەنێو پاڵێوراوانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2026دا ناوی هاتبێت.
No Comment! Be the first one.