چاویارنیوز – برادلی ڕایت فیلیپس هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر سیتی و ئەفسانەی یانەی نیویۆرک ڕێدبوڵز پێی وایە ئێرلینگ هالاند یاریزانانێک وەک هاری کەین و لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تێدەپەڕێنێت لە کێبڕکێی گۆڵکاری لە مێژووی تۆپی پێدا.
ڕایت فیلیپس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پرۆگرامی talkSPORT Drive ڕایگەیاندووە، ئەگەر تەنها بە ئامارەکان حوکم بدەین، وەک ئەوەی ئەمڕۆ خەڵک دەیکەن، هالاند باشتریە تا ماوەیەکی زۆر یاریزانێکی وەک ئەو سەرهەڵنادات. ئەو هالاندی بە “باوەڕپێنەکراو و بێبەزەیی” وەسف کردووە.
برادلی ڕایت ئەزموونێکی تایبەتی گێڕایەوە، ئاماژەی بە عەقڵیەتی تێرنەکراوی هالاند کرد و وتی: پێشتر لە یاریگا بووم… و هەندێکجاریش دوو گۆڵم تۆمار دەکرد و بە خۆمم دەگوت: ئەوە بەسە و من بەڕاستی باشم، بەڵام هالاند دەیەوێت دە گۆڵ تۆمار بکات!”
لە کاتێکدا ڕایت فیلیپس خێرا پشتڕاستی کردەوە کە هالاند باشترین هێرشبەری جیهانە لە ئێستادا، بەڵام ڕوونیکردەوە کە بۆچی ناتوانێت بە باشترین یاریزانی جیهان ناوی ببات و وتی: “نا، تۆ ناتوانیت باشترین یاریزانی جیهان بیت تەنها بە گۆڵکار بوون”.
ئێرلینگ هالاند لەم وەرزەدا لە ئاستێکی ناوازەدایە و لە 13 یاری پرێمەرلیگدا 14 جار گوڵی تۆمار کردووە هەروەها ئامادە دەبێت لە مۆندیالی ساڵی داهاتوودا سەرکردایەتی نەرویج بکات.
No Comment! Be the first one.