چاویارنیوز ــــ ئینتەر میامی کە دوای گرێبەستکردن لەگەڵ “لیۆنێل مێسی” لە ساڵی 2023 توانی “سێرجیۆ بوسکێتس” و “جۆردی ئەلبا” و “لویس سوارێز” ڕازی بکات کە سێ هاوڕێی پێشووی مێسی لە بەرشەلۆنە بباتە ڕیزی تیپەکە، ئێستا نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ هاوڕێیەکی تری ئەستێرەی ئەرجەنتینی.
بەگوێرەی هەواڵی “فابریزیۆ ڕۆمانۆ” رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی، دانوستانەکانی نێوان ئەتلەتیکۆی مەدرید و ئینتەر میامی بۆ گواستنەوەی “رۆدریگۆ دی پاوڵ” گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ڕێککەوتن نزیکە.
“دی پاوڵ” لە دووڕیانی نێوان مانەوە لە ئەتلەتیکۆ و بوون بە هاوڕێی مێسی لە یانەیەکدا بوو، بەڵام هاوکارە دڵسۆزەکەی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە کۆتاییدا ڕازی بوو تۆپی پێی ئەوروپا بەجێبهێڵێت بۆ ئەمریکا لە پێناو بتەکەیدا. “دی پاوڵ” تەمەن 31 ساڵ تا ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هەبوو و “رۆجیبلانکۆس” بڕیاریدا یان گرێبەستی ژمارە 7ی “ئالبی سێلێستێ” بەگوێرەی خواستی درێژبکاتەوە یان ئەم هاوینە بیفرۆشێت بۆ ئەوەی نەهێڵێت لە ساڵی 2026 وەک یاریزانێکی ئازاد بڕوات، و “دی پاوڵ” لە کۆتاییدا بڕیاری خۆی دا. ئەتلەتیکۆی مەدرید ئێستا پێدەچێت دانوستانەکان خێراتر بکات بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی “خوان کاردۆسۆی” یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕیال بێتیس بۆ ئەوەی بتوانن بەخێرایی شوێنی دی پاوڵ لە هێڵی ناوەڕاست پڕبکەنەوە.
No Comment! Be the first one.