چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژاپۆن لە دووەم یاری خۆیدا لە مۆندیالدا بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە لە تونسی بردەوە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژاپۆن لە دووەم یاری خۆیدا لە کۆمەڵەی F لە مۆندیال، لە یاریگای میامی ڕووبەڕووی تونس بووەوە و بە ئەنجامی 4-0، لەپاش یەکسانبوون بەرامبەر هۆڵەندا، ئەوا ئاهەنگی ئەم سەرکەوتنە دەگێڕێت.
پێشتر لەم کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامی 5-1 لە سویدی بردبووەوە. بەم ئەنجامە ژاپۆن بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ و جیاوازی گۆڵی باشتر، لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدایە. هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا. سوید بە 3 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و تونسیش بەبێ هیچ خاڵێک مۆندیالەکەی بەجێهێشت.
No Comment! Be the first one.