چاویارنیوز ـــ یانەی دهۆکی عێراقی بە فەرمی ڕایگەیاند، لەگەڵ عەبدولغەنی شەهاد، ڕاهێنەری دێرینی تۆپی پێی عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی تا کۆتایی وەرزی ئێستا سەرکردایەتی تیپەکە بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم بڕیارە لەکاتێکدا دراوە کە تیپی دهۆک بە ئاستێکی خراپ و هیچ خاڵێک لەپلەی خوارەوەی ڕیزبەندی خولەکانی عێراقدایە و لەگەڵ قەیرانێکی تەکنیکی و ئەخلاقیدا دەجەنگێت.
شەهاد جێگەی سولەیمان ڕەمەزان دەگرێتەوە، ئەو ڕاهێنەرە بەهۆی کێشەی جەستەییەوە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە. ئەم گۆڕانکارییە سێیەم گۆڕانکارییە لەسەر کورسی یەدەگی یانەی دهۆک لە سەرەتای وەرزەوە. پێش جەژنی ڕەمەزان، سێرجیۆ فاریاس ڕاهێنەری بەڕازیلی ڕاهێنەری تیپەکە بوو، بەڵام دوای خراپی ئەنجامەکان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. ئێستا یانەکە هیواداره ئەزموونی عەبدولغانی شهاد و زانیارییەکانی له تۆپی پێی عێراق بتوانێت هاوکاری تیپه که بکات کە له قەیرانەکە دەربچێت.
شەهاد لە سەرەتای وەرزدا ڕاهێنەری یانەی زەورا بوو، بەڵام دوو شکستی لەسەریەک، بەرامبەر ئەلنەسری سعودی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا و بەرانبەر هێزی ئاسمانی لە خولی عێراقی، بووە هۆی دوورخستنەوەی. بەڵام ئەزموونە درێژخایەنەکەی لە وڵاتدا وایکردووە دۆهوک لێی نزیک بێتەوە بۆ زیندووکردنەوەی بەختیان.
وەرزی نوێی خولی عێراق تەنها چوار هەفتەی تێپەڕاند بەسەر دەستپێکردنیدا، گۆڕانکارییەکی بێ وێنەی لەسەر کورسی یەدەگ ڕوویداوە. تا ئێستا حەوت ڕاهێنەر کارەکانیان لەدەستداوە، لەوانە فاریاس و ڕەمەزان لە یانەی دهۆک، عەبدولغانی شەهاد لە یانەی زەورا و عەبدوڵڵا ئەبو زەمەع لە یانەی نەفت میسان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی گرژی بۆ وەرزێک لە تۆپی پێی عێراقدا.
No Comment! Be the first one.