چاویارنیوز ـــ بەڕێوەبەری بەرنامەی تۆپی پێی بەناوبانگی جیهان لەڕووی داراییەوە پاڵپشتی سوپای ئیسرائیل دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە لەیلا حامد، پەیامنێری گۆڤاری مارکا ئاشکرایکرد، واسەرمان، بریکاری بەناوبانگی تۆپی پێ جیهان، یەک ملیۆن و نیو دۆلاری بەخشییە سوپای ئیسرائیل بۆ کۆمەڵکوژییەکەی لە غەززدا.
کۆمپانیای واسەرمانی ئەمریکی چاودێری 1214 یاریزانی تۆپی پێ دەکات و 430 یاریزانیان لە خولە گەورەکانی جیهان یاری دەکەن.
ئاژانسەکە نوێنەرایەتی یاریزانانێ وەک فیدی ڤاڵڤێردی، جۆن ستۆنز، مانوێل ئاکانجی، کورتیس جۆنز و ڕاهێنەرە بەناوبانگەکانی وەک میکێل ئارتێتا، ئینزۆ مارسکا و چەندانەی تر دەکات.
لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ کاتێک غەززە گەمارۆدرا، واسەرمان لەبەردەم لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی وەستا و وتی: بێ هیچ گومانێک هاوسۆزی لەگەڵ ئیسرائیل ڕادەگەیەنم.
بەپێی ئاشکراکردنی ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی، کاسی واسەرمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای واسەرمان، بڕی ٥٢٥ هەزار دۆلاری بەخشیوەتە هاوڕێکانی لە سوپای ئیسرائیل و ٢٥ هەزار دۆلاری بەخشیوەتە ڕێکخراوی ڕاستڕەوی ئیسرائیلی StandWithUs، یەک ملیۆن دۆلاریشی بەخشیوەتە هەڵمەتەکانی ئایپاک. واسەرمان وەک بەرپرسی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٨ هەڵبژێردرا لە هەمان کاتدا پاڵپشتی سەرەکی ئەو سوپایە بوو کە لە ماوەی ٢٣ مانگدا ٨١٠ وەرزشکاری فەلەستینی کوشتووە.
No Comment! Be the first one.