چاویارنیوز ــــ زیادەڕۆیی سعودییەکان لە خەرجکردنی پارە خولی ناوخۆیی گورزێکی گەورەی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەم وڵاتە داوە.
” هێروە ڕێنار” کە دەبوا ببێتە ڕزگارکەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە، ئەوا هەڤدەیەمین شکستی لەسەر کورسی سعودیە بەرامبەر مەکسیک بەخۆوە بینی و بەمەش بووە خراپترین ڕاهێنەر لەمێژووی هەڵبژاردەی سعودیەدا.
“ڕێنار” کە مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن دۆلارە ئێستا وەکوو گرانترین ڕاهێنەری ئاسیا دێتە ئەژمار.
ماڵپەڕی سپۆرتی سعودیە بڵاویکردووەتەوە کە “ڕینار” بۆتە خراپترین ڕاهێنەر لەمێژووی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا لەڕووی دۆڕاندنەکانەوە و بەم دۆڕاندنەش بەرامبەر مەکسیک نائومێدییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “شەرق ئەلئەوسەت”، هاندەرانی تۆپی پێی سعودیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوای دوورخستنەوەی دەستبەجێی ڕاهێنەری فەرەنسییان کردووە بە هەشتەگی “دوورخستنەوەی ڕینار”.
No Comment! Be the first one.