چاویارنیوز ـــ داهاتی هێرشبەرە سعوودییەکەی ئەلئەهلی تەنانەت زیاترە لە داهاتی ئەستێرەی یەکەمی تۆپی پێی ئینگلتەرا، “هاری کەین”.
هاری کەین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لەلایەن ئیڤان تۆنی هێرشبەری یانەی ئەلئەهلی لەسەر بابەتی ڕیزبەندی زۆرترین مووچەی تۆپی پێی ئەم وڵاتەدا شکستی هێنا.
ئیڤان تۆنی بە یاریزانێک ناسێندراوە کە زۆرترین مووچەی ساڵانەی ئینگلیز وەردەگرێت بە مووچەی هەفتانەی 425 هەزار یۆرۆوە.
پێشتر هاری کەین وەک یاریزانێک دەناسرا کە ساڵانە زۆرترین مووچەی تۆپی پێی ئینگلیزی وەردەگرێت.
ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی نوسیویەتی، هاری کەین بووە یاریزانێک کە زۆرترین مووچەی یانەی بۆندسلیگا بە مووچەی هەفتانەی 416 هەزار یۆرۆ لە بایرن میونشن وەردەگرێت، بەڵام ڕکابەرییەکەی بە ئیڤان تۆنی دۆڕاند کە لە خولی سعودیەودا یاری دەکات.
ئیڤان تۆنی بە گرێبەستێکی 4 ساڵە لە برێنتفۆردەوە گواسترایەوە بۆ ئەلئەهلی و ساڵانە 40 ملیۆن یۆرۆی لە سعودییەکان دەخستە گیرفانی خۆیەوە.
موچەی تۆنی بە بەراورد بەو کاتەی کەوا لە برێنتفۆرددا بوو، 10 هێندە زیادی کردووە.
No Comment! Be the first one.