چاویارنیوز ـــ لە یارییە چارەنووسسازەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیال سۆسیداد، پێدری جارێکی دیکە نیشانی دا کە بۆچی بە یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی ناوەڕاستی نەوەی نوێی تۆپی پێ ناسراوە.
ئەستێرە لاوەکەی بەرشەلۆنە لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد ئاستێکی تەواو و بێ کەموکوڕی پێشکەش کرد و بە ئاستە نایابەکەی ڕۆڵی سەرەکی بینی لە باڵادەستی بەرشەلۆنە لە یارییەکەدا.
پێدری لە ناوەڕاستی یاریگادا بە تۆمارکردنی 133 دەست لێدانی تۆپ و 105 پاسی ڕاست یارییەکەی گرتە دەست و چەندین جار گوشاری خستە سەر هێڵی بەرگری سۆسیداد بە 2 پاسی سەرەکی و 2 هەلی گۆڵکردن. هەروەها پێدری لە کاری بەرگریدا چالاک بوو و هاوسەنگییەکی گەورەی لە نێوان ئەرکەکانی بەرگری و هێرشبەریدا دامەزراند بە 8 دووانەی سەرکەوتوو و 7 تۆپ وەرگرتنەوە.
سەرنجڕاکێشترین بەش لەم ئاستەدا وردبینی 100%ی پێدری بوو لە دریبڵ و کرۆس و دووانەی ئاسمانیدا، ئامارێک کە تەرکیز و کوالیتی بەرزی لە هەموو کاتەکانی یارییەکەدا نیشان دا. ئەم ئاستە بێ کەموکوڕییە بووە هۆی ئەوەی کە پێدری لەلایەن شارەزایانەوە بە باشترین یاریزانی یاریگا هەڵبژێردرێت و جارێکی دیکە جێگەی خۆی وەک یاریزانێکی سەرکی و بێ جێگرەوە لە پێکهاتەی بەرشەلۆنەدا مسۆگەر بکات.
No Comment! Be the first one.