چاویارنیوز ـــ ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل به هۆی پێکانی یەکێک لە دوای یەک نزیک دەبێته لە کۆتایی ژیانی تۆپی پێی خۆی.
نەیمار جونیۆر یەکێکە لە باشترین بەهرەکانی تۆپی پێی جیهان، بەڵام بەهۆی پێکانەوە بە یاریزانی شوشەیی ناسراوە. لەم بارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە ڕۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیل هەواڵی 39 هەمین پێکانەکەی لە یاریگای سەوزدا بڵاوکردەوە.
نەیمار لە سەرەتای ژیانی تۆپی پێی خۆیەوە 230 یاری لە یانەکان و هەڵبژاردەکان لەدەست داوە. ئەستێرەی بەرازیلی لە یاری هەفتەی ڕابردوو بەرامبەر سانتۆس هەستی بە ناڕەحەتی کرد و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە یاریگای جێهێشت. لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە، نەیمار لە ماوەی دوو ساڵدا تووشی چەندین پێکان بووە و لە نزیکەی 90٪ یارییەکانی یانەکان و هەڵبژاردەکان ئامادە نەبووە.
گلۆبۆی بەرازیل لەم بارەیەوە دەڵێت: پێکانی نەیمار لە کاتێکدا ڕوویدا کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئامادەکاری دەکرد بۆ پێشکەشکردنی لیستی خۆی بۆ دوو یاری کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.
بەگوێرەی مارکا، نەیماری تەمەن 33 ساڵ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تووشی قورسترین پێکان بووە، ئەمەش زەنگی ئامادەنەبوونی لە هەڵبژاردەی بەرازیل و تۆپی پێی بەرازیل لێداوە.
No Comment! Be the first one.