چاویارنیوز – بەپێی هەواڵێکی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بەرشەلۆنە لە لێواری وەرگرتنی مۆڵەتی C1 دایە؛ مۆڵەتێک کە ڕێگە بە یانەکە دەدات توانای یاریگای نیوکەمپ لە ٤٥ هەزارەوە بۆ ٦٥ هەزار کەس زیاد بکات.
پێشبینی دەکرێت ئەم مۆڵەتە پێش یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دەربکرێت؛ پرسێک کە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە زیادکردنی ئامادەبوونی هاندەران و دروستکردنی کەشێکی پڕ لە سۆزتر لە یەکێک لە هەستیارترین یارییەکانی ئەم وەرزەدا. زیادکردنی توانای ٢٠ هەزار کەسی نەک هەر لە ڕووی پاڵپشتییەوە بۆ تیپەکە گرنگە، بەڵکو لە ڕوانگەی ئابوورییەوە داهاتێکی بەرچاو بۆ یانەکە دەهێنێت. بەڕێوەبەرانی بەرشەلۆنە هیوادارن بە تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان، بتوانن لە زووترین کاتدا توانای بەرزتری یاریگاکە بۆ یارییە گەورەکانی داهاتوو کەڵک وەربگرن.
ئەگەر بە فەرمی ڕێگەی پێبدرێت، ئەوا یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دەتوانێت یەکەم یاری بێت کە بەو توانایە نوێیە ئەنجام بدرێت، ئەمەش دەتوانێت ببێتە سوودێکی گەورە بۆ بلوز لە پێش ئەم وەرزەدا. یاریی گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ بە ئەنجامی 4-0 لە بەرژەوەندی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی هات.
No Comment! Be the first one.