چاویارنیوز ــــ لەم دواییانەدا وێنەیەکی سەرنجڕاکێش لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، کە پێشبینی دەکات کام یاریزان خەڵاتی تۆپی ئاڵتون لە 9 ساڵی داهاتوودا بەدەستدەهێنن، ئەمەش بە پشتبەستن بە شیکارییەکانی ChatGPT کراوە.
ئەم پێشبینییە ماوەی ساڵانی 2026 تا 2034 و یاریزانە دیار و ئومێدبەخشەکانی تۆپی پێی جیهان دەگرێتەوە. بەپێی ئەم وێنەیە، کیلیان ئمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە ساڵی 2026 و دووبارە لە ساڵی 2028 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێتەوە، ئەم هەڵبژاردنە دەریدەخات کە ئمباپێ بەردەوامە لە ئاستێکی نایاب و توانای جێگیرکردنی خۆی وەک یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان.
لامین یامال ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی 2027 و 2030 و 2033 و 2034 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە، ئەم دووبارەکردنەوەی خەڵاتە بۆ یامال بەهرەیەکی نائاسایی و یەکدەنگی ئەو لە ئاست و کاریگەری یانەکان و هەڵبژاردەی نیشتمانیدا دەردەخات. یامال بە یەکێک لە هیوا سەرەکییەکانی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ دەیەی داهاتوو دادەنرێت و دەتوانێت ناوی خۆی لە پاڵ کەسە گەورەکان وەک میسی و ڕۆناڵدۆ تۆمار بکات.
ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچستەر سیتی لە ساڵی 2029 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت، پێدەچێت ئەم پێشبینییە بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی پێوانەیی باوەڕپێنەکراوی تۆمارکردنی گۆڵ و ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی لە خولە سەرەکییەکانی ئەوروپادا مەعقول بێت.
ستیاوای هێرشبەری تازەپێگەیشتووی چێڵسی پێشبینی دەکرێت خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 2031 بەدەستبهێنێت، کایا یڵدزی ئەستێرەی تورکی یۆڤانتۆس پێشبینی دەکرێت خەڵاتەکە لە ساڵی 2031دا بەدەستبهێنێت، ئەم هەڵبژاردنانە ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری نەتەوەکان و دەرکەوتنی نەوەی نوێی یاریزانە گەنجە بەتواناکانە لە تۆپی پێی جیهانیدا.
ئەم پێشبینییە سەرنجڕاکێشە، جگە لەوەی سەرگەرمییە و سەرچاوەی مشتومڕە بۆ هاندەران، هەروەها ڕەنگدانەوەی گۆڕانی سروشتی تۆپی پێی جیهانی و گرنگی نەوەی گەنج دەخاتە ڕوو. هاندەرانی تۆپی پێ دەتوانن لە ئەمڕۆوە دەست بکەن بە گرنگیدان بە ئاستی ئەو یاریزانانە و ڕێڕەوی گەشەسەندنیان پەیڕەو بکەن.
No Comment! Be the first one.