چاویارنیوز ـــ یانەی بارسێلۆنا تا سبەی دوایین بەشی قەرزەکەی دەداتەوە لیۆنێل مێسی.
ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی بڵاویکردەوە کە بارسێلۆنا ئامادەیە دوا بەشی قەرزەکەی بۆ لیۆنێل مێسی خەرج بکات کە بڕەکەی 5.95 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. لە ماوەی سێ ساڵدا، بارسێلۆنا هەموو قەرزەکانی بۆ ئەفسانەی ئەرجەنتینی خەرج کردەوە. مێسی لە ساڵی 2022 بە فرمێسکەوە یانەی بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی کرد بە پاریس سانجێرمان. دوو وەرز لە پاریس یاری کردووە و لە ساڵی ڕابردووەوە بۆ ئینتەر میامی لە ئەمریکا یاری دەکات.
ئەی ئێس ڕاپۆرتی داوە کە بەڕێوبەرایەتی بارسێلۆنا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دوا بڕی قەرزەکەی بۆ لیۆنێل مێسی خەرج بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مەدرید، لیۆنێل مێسی بەهۆی کێشەی دارایییەوە ڕازی بووە بە کەمکردنەوەی 50٪ لە مووچەکەی لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، هەروەها ڕازی بووە ئەو بڕە پارەیە بە قیست وەربگرێت.
No Comment! Be the first one.