چاویار نیوز ـــ میرسیا لوسیسکو ڕاهێنەری بەئەزموونی هەڵبژاردەی ڕۆمانیا ڕایگەیاند، ئەگەر تیپەکەی نەتوانێت سەرکەوێت بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە.
ڕاهێنەرە تەمەن 80 ساڵەکە، کە پێشتر بەڵێنی ڕاستەوخۆی پاڵاوتنی دابوو، دوای بردنەوەی بە ئەنجامی 1-0 لە نەمسا لە بوخارێست، ئەم بڕیارەی ئاشکرا کرد.
لوسێسکو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە وتی کە،بردنەوە شایانی ئەوە، کاتێک دەبێتە هۆی بردنەوەلە داهاتوودا، ئەگەر بەردەوام نەبێت، ئەوا هیچ سوودێکی نییە، ئەو دەڵێت: پێشتر بەڵێنم داوە ئەگەر ڕاستەوخۆ سەرنەکەوین، ئەوا پێش یارییەکانی پلەی ئۆف دەست لەکار دەکێشمەوە. بەڵام لە ئێستادا، سەرنجم لەسەر دروستکردنی تیپێکە کە بتوانێت لە پلەی ئۆفەکاندا بدرەوشێتەوە.
دوای ئەم کۆنفرانسە ڕووداوێکی سەیر سەرنجی پەیامنێرانی ڕاکێشا؛ پیامنێران ڕایانگەیاندووە، ڕاهێنەرە ڕۆمانییەکە بۆ ساتێک سەری لێ شێوا و تەنانەت لە نوێنەری ڕاگەیاندنی تیپەکەشی پرسیووە، ژووری خۆگۆڕین لە کوێیە؟ ئەو دیمەنە نیگەرانییەکانی لەبارەی دۆخی تەندرووستی و تەرکیزی ئەوەوە دروستکرد.
سەرەڕای بردنەوەیان لە نەمسا، هێشتا ڕۆمانیا چانسی زۆر کەمە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بگاتە پاڵاوتن. بۆ بەدیهێنانی خەونی خۆیان بۆ جێگیربوون لە مۆندیال، دەبێت تیپەکە هەموو یارییەکانی ئەم ماوە بباتەوە و هیوای ئەوە بخوازێت کە ڕکابەرەکانی بدۆڕن. لە ئێستادا نەمسا بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە، بۆسنە و هەرزەگۆڤین بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ لە پلەی دووەمدایە و ڕۆمانیا بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.
لوسێسکو کە پێشتر بەڕێوەبەری تیپە گەورەکانی وەک شاختار دۆنێتسک و زینیت بووە، هیوادارە دوایین یاری نێودەوڵەتی بە پلەیەکی مێژوویی کۆتایی پێبێت.
No Comment! Be the first one.