چاویارنیوز _ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بە فەرمی ڕایگەیاند کە “ڕودی گارسیا” بە ڕێکەوتنی دوولایەنە، پۆستی سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جێهێشتووە.
گارسیا کە لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە پێشەنگی شەیتانە سوورەکانی گرتبووە دەست، لە 20 یاریدا لەسەر کورسی یەدەگی بەلجیکا دانیشت و 12 بردنەوە و 6 یەکسانبوون و ٢ دۆڕانی تۆمارکرد.
دوایین یاری ڕاهێنەری تەمەن 62 ساڵ لە مۆندیالی 2026دا بوو؛ کە تیایدا هەڵبژاردەی بەلجیکا لە پێشبڕکێکان دوورخرایەوە دوای ئەوەی لە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتاییدا بە ئیسپانیا دۆڕا.
هەڵبژاردەی بەلجیکا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕکابەری ئێران بوو و هەردوو هەڵبژاردەکە بە ئەنجامی 0-0 یەکسان بوون.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا تا ئێستا ناوی جێگرەوەی ڕودی گارسیای ئاشکرا نەکردووە.
No Comment! Be the first one.