چاویارنیوز _ سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی میسر بە پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب گرێبەستەکەی تا مۆندیالی داهاتوو درێژکرایەوە.
“حسام حەسەن”، یەکێک لە ڕکابەرەکانی ئەمیر قولعەنۆیی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026، بلیتی مۆندیالی 2030ی حجز کردووە، بە گوتەی بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تەمووز گرێبەستەکەی بە فەرمی درێژکراوەتەوە.
حسام حەسەن بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نەک تەنها لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا پێشەنگی میسری گرت بەڵکو لە قۆناغی یەک شانزدەیەم بۆ گەیشتن بە قوناغی یەک هەشتم سەرکردایەتی میسری گرتە ئەستۆ و لە کارەکەشیدا زۆر سەرکەوتوو بوو.
یاری نێوان ئێران و میسر لە دوایین قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو، لەم قۆناغەدا بەخت یاوەی میسرییەکان بوو و لە شکست ڕزگاریان بوو بەهۆی دەرکردنی شۆجاع خەلیل زادە لە یاریگا.
میسر لە قۆناخی یەک شانزدەیەمدا بە لێدانی سزا بەسەر ئوسترالیا سەرکەفت و لە قۆناغی یەک هەشتمدا بوو بە ڕکابەری ئەرجەنتین.
بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر بە ماڵپەڕی ئەلکوورەی ڕاگەیاند: فیدراسیۆنەکە گرێبەستی “حسام حەسەن”ی تا مۆندیالی داهاتوو درێژکردەوە بەهۆی ئاستی مێژوویی هەڵبژاردەی میسر لە مۆندیالدا.
بەگوێرەی ئەلکوورە، ئێستا حسام حەسەن پڕۆژەیەکی درێژخایەن و چوار ساڵەی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە هەڵبژاردەی میسر بۆ مۆندیالی 2030 ئامادە بکات.
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی میسر دەچێتە مۆندیالی 2030!
ئێستا حسام حەسەن پڕۆژەیەکی درێژخایەن و چوار ساڵەی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە هەڵبژاردەی میسر بۆ مۆندیالی 2030 ئامادە بکات
No Comment! Be the first one.