چاویارنیوز _ سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆنگۆ زۆر دڵخۆش و ڕازییە لە ئاستی یاریزانەکانی بەرامبەر بە پورتوگال.
یاریزانانی “سێباستیان دیزابێر” لە یەکەم یاری خۆیان لە کۆمەڵەی “K” لە مۆندیالی 2026دا کارێکی نایابیان کرد و بە ئەنجامی 1-1 هەڵبژاردەی پڕ ئەستێرەی پورتوگالیان ڕاگرت.
“دێزابێر” دوای یارییەکە وتی: یاریزانەکانم خۆبەخشی و خۆنەویستییەکی نائاسایییان نیشان دا، ئێمە پلانی یارییەکەمان بە تەواوی بەو شێوەیە جێبەجێ کرد کە ویستمان و لە سەرەتاوە گۆڵمان تۆمارکرد.
ڕاهێنەری فەرەنسی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆنگۆ ڕایگەیاند: ئێمە لە ئەنجامەکە ڕازین، سەرنجمان لەسەر یەکەم یاری بەرامبەر پورتوگال بوو، چونکە دەمانزانی دوو ڕکابەرەکەی دیکەمان (کۆلۆمبیا و ئۆزبەکستان) بڕیارە سەیری ئەم یارییە بکەن، شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، ئەوان بە شێوەیەکی زۆر ئەرێنی نوێنەرایەتی کۆماری کۆنگۆیان کرد و هەموو وڵاتەکە شایەنی ئەم ئەنجامەن.
ئێستا کۆنگۆ دەبێت بیر لە یارییەکەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا بکاتەوە کەئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیران لە شاری گوادالاخارا لە مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.