چاویارنیوز – واین ڕۆنی ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا ستایشی نگۆلۆ کانتی یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی فەرەنسی کرد بە باشترین یاریزانی جیهان و ئاستەکەی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠٢١ بە نموونەیی زانی.
ڕۆنی جەختی لەسەر تواناکانی کانتی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: بۆ من باشترین یاریزانی ناوەڕاستی جیهان بوو، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠٢١ ئاستێکی تەواو و بێ کەموکوڕی پێشکەش کرد، هەموو شتێکی کرد: فشاردان، جێگیرکردن، یاریکردن لە نێوان هێڵەکاندا، بڕینی جوڵەکانی بەرامبەر و پێشکەوتن بۆ هێرشبردن.
ناوبراو لە درێژەدا کانتی بەراورد کرد بە گەورەکانی ڕابردوو: “پێشتر لەگەڵ یایا تۆرێ بینیومانە؛ تۆپەکەی دەگرت و دەچووە پێشەوە و بەرگریکردنەکەی زۆر قورس بوو، کانتی ئەوەشی کرد، بەڵام بەرگرییەکەی وەک کلۆد ماکێلێلیش پاراست. بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە.”
ڕۆنی لە کۆتاییدا ئاماژەی بە کاریگەریی کانتی کرد لەسەر پێکهاتەی چێڵسی و وتی: لە چێڵسی وزەی یاریزانەکانی دیکەی بەرز دەکردەوە، هەر جارێک کانتی دەچووە پێشەوە، زۆرجار دوو یان سێ یاریزانی چێڵسی پەیوەندییان پێوە دەکرد بەبێ ئەوەی خەمی جێهێشتنی پێگەکانیان هەبێت، دەیزانی ئەگەر تۆپەکەی لەدەست بدات، کانتی تۆپەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە.
ئەم دەربڕینە جارێکی تر ئەوە نیشان دەدات کە کانتی یەکێکە لە تەواوترین یاریزانە ناوەڕاستەکانی جیهان، نەک تەنها لە ڕووی تەکنیکییەوە، بەڵکو لە ڕووی دەروونی و تاکتیکیشەوە.
No Comment! Be the first one.