چاویارنیوزـــ ئەکادیمیای تۆپی پێی ڕیال مەدرید بە باشترین ئەکادیمیای بەرهەمهێنانی یاریزان لە جیهاندا ناسێنرا.
ڕۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ چوارشەمە ڕایگەیاند کە ئەکادیمیای لافابریکا لەپێشەوەی لیستی باشترین وەبەرهێنەری ئەکادیمیاکانی تۆپی پێی جیهانە بە گواستنەوەی 166 یاریزان بۆ 5 خولی گەورەی ئەوروپا.
ئەم گواستنەوەی یاریزانە لە ساڵی 2005 ەوە ئەنجام دەدرێت، بۆ ماوەی 20 ساڵ.
پێشتر ئەکادیمیای تۆپی پێی لاماسیا زۆرترین ڕێژەی گواستنەوەی یاریزانانی هەبوو بۆ 5 خولی گەورەی ئەورووپا.
بڵاوکراوەی مەدرید نووسیویەتی لافابریکا لە قوتابخانەی بەرشەلۆنە لاماسیا تێپەڕیوە بە تۆمارکردنی 156 یاریزان. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی مارکا ئەو 5 یانە ئەوروپیە کە زۆرترین یاریزانیان بەرهەمهێناوە بریتین لە:
1- ڕیال مەدرید (166 یاریزان)
2- بەرشەلۆنە (156 یاریزان)
3- لیۆن (103 یاریزان)
4- مانچستەر (103 یاریزان)
5- ڕیمس (93 یاریزان).
No Comment! Be the first one.