چاویارنیوز ــــ ئیدۆ ئێکسپۆزیتۆی یاریزانی یانەی ئیسپانیۆل لە لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی “لا تریبۆنا” باسی دەستپێکردنی سەرکەوتووی تیپەکەی و ئەو تەحەدایەی کە لە بەردەم یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا بوو، کرد.
ناوبراو دڵخۆشی خۆی بە دەستپێکی وەرز دەربڕیوە و ئاماژەی بە توانا بەرزەکانی یاریزانانی مەدرید کردووە، بەتایبەتی کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر.
دوای ئەزموونێکی سەختی وەرزی ڕابردوو، ئیسپانیۆل سەرەتایەکی نایابی بۆ ئەم وەرزە لە خولەکەدا هەبوو، لە 5 یاریدا 10 خاڵی بەدەستهێنا، هاوتای یانەی بەرشەلۆنە.
ئێکسپۆزیتۆ دەڵێت: سەرەتایەکی زۆر باشمان هەبووە و هیوادارم ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت.
سەبارەت بە پاڵنەرەکانی بۆ یاریکردن لە بێرنابیۆ، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمیشە یاریکردن لە یاریگایەکی وەک ئەم یارییە جێگەی سەرنجە، کاتێک دەستپێشخەرییەکی باشمان هەبووە، متمانەمان زیاترە و ئەوەش مەترسیدارترمان دەکات.
ئێکسپۆزیتۆ سەبارەت بە گەورەترین هەڕەشەکان بۆ سەر تیپەکەی ژابی ئەلۆنسۆ ڕوونیکردەوە، ئێمباپێ لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و ئەوە هەواڵێکی خۆش نییە بۆ ئێمە. تەنانەت دابەزینی ڕێژەیی ڤینیسیۆس شتەکان ئاسانتر ناکات، ئەو هێشتا دیاردەیە و هەردوو یاریزانەکە هەڕەشەیەکی جددین بۆ ئێمە.
ناوبراو لەکۆتاییدا ستایشی ئاستی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی کرد و وتی: هاندەران ئومێدیان پێ بەخشرا، ژابی ئەلۆنسۆ پێشتر نیشانی داوە کە ئەو کوالیتییەی هەیە بتوانێت ببێتە ڕاهێنەرێکی گەورە.
کەوابوو ئیسپانیۆل بە متمانەیەکی زۆرەوە ڕووبەڕووی یەکێک لە ڕکابەرەکانی لالیگا دەبێتەوە، ئێکسپۆزیتۆش تیشکی خستۆتە سەر گرنگی کۆنترۆڵکردنی ئەستێرەکانی ڕیال بۆ ئەوەی تیپەکەی بەردەوام بێت لە سەرکەوتنەکانیان.
No Comment! Be the first one.